حەڤدەمین ژمارەی مانگنانەی چیا چاپ و بڵاو کرایەوە

0
1135

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، حەڤدەهەمین ژمارەی مانگنانەی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە.

 ژماره‌ ١٧ی مانگنامەی “چیا” كۆمه‌ڵێك بابه‌تی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی بە تایبەت پرسی ژینگه‌ پارێزی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت پرسی ساز کردنی پاڵاوگە لە نزیک زرێبار له‌ خۆ دەگرێت کە ئەم مانگنانە له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم مانگنامە بە دوو زمانی” کوردی، فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ئێوەی خۆێنەر و ژینگە دۆستانی ئازیز دەتوانن لە سەنتەرەکانی ڕۆژنامە و گۆڤار فرۆشییەکاندا بکڕن.

شایانی باسە کە ئەم منگنامە بە شێوەی بەربڵاو لە پارێزگای سنە، کرماشان، ئیلام، لۆڕستان، ورمێ، بڵاو دەکرێتەوە لە زۆربەی ڕۆژنامە فڕۆشیەکاندا دەست دەکەوێت.

“بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٧ی منگنامەی چیا لێرەدا کڕتە بکە”