بەڕێوە چوونی پێشانگایی وێنە لە زرێباری مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەییی پەلەوەربینی

0
828

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی ژینگەوان، بە هەوڵ و تێکۆشانی تاقمێک لە هۆگرانی پیشەی پەلەوەربینی لە مەریوان و بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەییی پەلەوەربینی، پیشانگای وێنە و سەیرانی خۆڕایی لە زڕێباردا هەڵکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ژینگەوان، ئەم پیشانگایە بە هەوڵوەگڕخستنی لێژنەی پەلەوەربینیی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان، فرمانگەی گشتیی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری، پیشە دەستییەکان و فەرمانگەی گشتیی ژینگەپاریزیی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 4 ـی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لەسەر ڕێگای گۆلی زرێباردا، دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی یەکشەممە 7 سەرماوەز درێژەی هەیە.

لەم پێشانگایەدا یانزە وێنەگەر لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان وێنە جوانەکانی پەلەوەرەگەلی زەریاچەی زرێباریان، بۆ دەبیرخانە پێشانگاکە ناردووە کە لە چوارچێوەی 70 بەرهەمدا لە بەر چاوی گشتیدا پیشان درا، هەروەها بە هۆی تلێسکوپە دامەزراوەکان لە لایەن فرمانگەی گشتیی ژینگەوە هۆگران دەتوانن هەندێک لە کاتی خۆیان بە سەیرکردنی پەلەوەرانی زەریاچە تێ بپەڕێنن.

ئەندامێکی لێژنەی پەلەوەر ناسی ئەنجۆمەنی چیای سەوزی مەریوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ئیسنا، بە ئاماژە بە بەستێنێک بۆ پەرەپێدانی بابەتی پەلەوەربینی وەکوو یەکێک لە لەقەکانی ئێکوتۆریسمی بەردەوام ڕای گەیاند: بەپێی بەستێنی ناوچەکە، بە جێگەی پەرەپێدانی پیشەسازییە ژینگەپیسکەرەکان، بە تێچوونێکی کم و بەبێ لەناوبردنی ژینگە، گەشەی ئابووری پەرەپێدانی بەردەوام چێ بکرێت کە یەکێک لە خاڵەکانی سەرمایەگۆزاری و پاڵپشتیی پەلەوەربینی لە مەریواندایە.

سەیوان ئەمینی هەروەها وتی: لەبەر مەترسییە سروشتییەکان لەسەر زەریاچە جوانەکەی زرێبار و وەڕێخستنی پاڵاوگە لە نزیکیی ئەم زەریاچەدا، دابینکردنی دروشمی”ئێستا زۆرتر لە هەمیشە زرێبار پێویستی بە پاراستن هەیە” یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم بەرنامەیەیە.
ئەو بەڕێزە لە کۆتاییدا ئاگاداری کردەوە:بەختەوەرانە بارودۆخی مەریوان لە بواری پەلەوەربینیدا لە ئێراندا بێوێنەیە، ئێستا یەکێک لەو شارانە کە لە لایەنی پەلەوەربێنانەوە هەڵدەبژردرێت مەریوان و زرێبارە.

لە ڕۆژی کۆتاییدا بە پێشکەشکردنی چەند خەڵاتێک دەست خۆشی لە وێنەگرانی نموونە کرا.

جێگەی ئاماژەیە لێژنەی پەلەوەربینیی کۆڕی سەوزی چیای مەریوان، بە هۆی ئەزموونە درووستەکانییەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە بواری پەلەوەربینییەوە و پاراستی پەلەوەرەکانی زرێباردا لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا وەکوو گەڵاڵەی سەرتر هەڵبژێردرا و لە لایەن “مەعسوومەی ئێبتکار” جێگری سەرۆککۆمار و بەرێوبەری ڕێکخراوەی گشتیی ژینگەپارێزی وەڵات، لەم لێژنەیە لە مێهەرجانی “ئەزموونە سەرکەوتووەکان سێمنە سەرکەوتووەکان”ی ژینگە و گەشتیاریی بەردەوام لە تاراندا دەسخۆشییان لێ کرا.