بەپەلە، شارەوانی مەریوان پرسەی ژینۆسایدی ژینگەیی دۆڵی سماقانی یەکلا کردوە

0
1467

بەپێی هەواڵ هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوان، کۆبوونەوەی نارەزایەتی خەڵکی سەرشیو درێژەی هەیە، هەر ئێستا کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئاوایەکانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان هاتوونە دۆڵی سماقان.

یەکێ لە بشدارانی ئەم کۆبوونەوە رایگەیاند: شارەوانی مەریوان بریاری یەکجاری داوە کە زبڵەکانی مەریوان و سەوڵاوا… بۆ دۆڵی سماقان بگوازێتەوە.

ئەو هاوڵاتیە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی: ئێمە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو حەوتووە لێرەن سەرەرایی چەندین جار کە داوامان لە خەڵکی مەریوان چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە کرد کەس بە هانایی ئێمە نەهات، ئەم ژینۆسایدە لە بێ دەنگی چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان مێدیا کوردیەکاندا بە تەواوی خەریکە جێ بە جێ دەبێت.

ئەو هاوڵاتیە کوردە لە کۆتایی وتی: کە ئێمە داوامان ئەوەیە خەڵکی مەریوان و بە تایبەت ناوچەی سەرشیو بۆ ئەم کارە یەک دەنگ بین و ئیزن نەدەین کە ئەم کارە سەر بگرێت، داوامان ئەوە کە ئەمرۆ بەیانی خەڵک بە هانامانەوە بێت.

ماوەی دوو حەتوویە کەخەڵکی سەرشیو بە شەو و ڕۆژ لە دۆڵی “سماقان”دا پاسەوانی دەدەن تاکوو ژینگە و سروشتی ناوچەکە بپارێزن و بەرگری بکەن لە خۆیان و ئەو خەڵکە، تاکوو تووشی سەدان نەخۆشین و شێرپەنجە نەبن.

This slideshow requires JavaScript.