بەشداری بەرپرسی ناوەندی ژینگەوان لە کنفرانسی نەتەوە”غەیرەفارسەکانی” ئێران لە بڕۆکسل

0
1358

ژینگەوان: سەعید باغی بەرپرسی ناوەندی ژینگەوان لە کنفرانسێک بۆ نەتەوە غەیرە فارسەکانی ئێران لە پارلەمانی ئەرووپا رێکخرا بشداری کرد.

ناوبراو لە ڕۆژی دووهەمی “واتە ١ی رێبەندان” ئەم کنفرانسە کە تایبەت بوو بە کوردستان باسێکی تایبەت بە ژینگەی کوردستان و ئێران پێشکەش کرد.

باغی لە سەرەتایی وتەکانیدا باسی لە ڕۆڵی مافیایی سپای پاسداران لە تێکدانی ژینگەی کوردستان و دەستبەسەردا گرتنی سەرجەم جمگەکانی ئەم بەشە گرنگە و هەروەها دروست کردنی دەیان بەنداو و گواستنەوەی ئاوی شارەکانی کوردستان بۆ شار غەیری فارسەکان، سووتاندنی بە عەنقەستی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەست پیوندیەکانی سپای پاسدارانەوە، ویشک بوونی گولی ورمێ و دۆخی تاڵاوەکانی کوردستان، گۆرینی کابری دارستانەکان، دەستبەسەر کردن و بەند کردنی چالاکی ژینگەپارێزی کرد.

هەروەها باسی لە دروست کردنی چەندین بەنداو لە سەر رووباری کاروون و هاموون لە احواز و بلوچستان و مەسەلەی خۆڵبارینەکان هەروەها گواستنەوەی ئاوی ئەم رووبارانە بۆ شارکانی ناوەندی ئێران و کۆچی خەڵکی ئەم ناوچە بە بۆنەی ویشک بوونی ئەو رووبارانەوە کرد.

باغی لە درێژەی باسەکەی خۆییدا باسی لە گرفتی راو و قاجاخی پەلەوەرەکان لە شۆماڵی ئێران و هەرەها قاجاخی دار و لە ناو چوونی سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە کرد.

لە کۆتاییدا بەرپرسی ناوەندی ژینگەوان داوایی لە چالاکانی ژینگەپارێزی و چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنوسان کرد کە تا ئەو شۆێنەی کە بۆیان کرد سەرنجی دنیای دەرەوە بۆ لایی ئەم پرسە گرنگە کە پیوندی راستەخۆی لە سەر ژیان و سڵامەتی خەڵک هەیە رابکێشن.

This slideshow requires JavaScript.