بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە گوندی تەشاری هەورامان

0
1873

بەپێی هەواڵی ناوەندی ژینگەوان، خەڵکی ژینگەپارێزی ئاوایی تەشاری سەر بە شاری نەوسوود لە ناوچەی هەورامان لە هەڵمەتێکی ژینگە دوستانەدا سەرجەم گوندی تەشاریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردنەوە.

ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی کۆمەڵێک کە ژنان و پیاوانی ئاوایی تەشار لە ناوچەی هەورامان لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا بۆ پێشوازی لە میوانان و گەشتیاران کە روو لەو ناوچە دەکەن سەرجەم گوندی تەشار و شێخان و مەودایێکی زۆر لە رووباری سیروانیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.

جێگەیی ئاماژەیە کە لە ماوەی رابردوودا ژنان و پیاوانی ئەم ناوچە چەندین هەڵمەتی هاوشێووەیان بۆ پاراستنی ژینگەی ئەو ناوچە بەرێوە بردووە.

This slideshow requires JavaScript.