بەرێوەچوونی هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەلایەن خۆێندکارانی شاری مەریوان

0
1605

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خۆێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان لە درێژەی کارە خۆیان بۆ پێشوازی لە ساڵی تازە هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان بەرێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی خۆێندکارانی زانکۆیی پەیام نووری شاری مەریوان بە هاوکاری ئەندامانی بنکەی ژینگە و پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردی لە حەوشەی زانکۆیی ناو براودا هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان بەرێوە برد، کە لەم هەڵمەتەدا رێژەی  “٥٠ بن” نەمامی جۆرواجۆریان چاند.

جێگایی ئاماژەیە کە رێکەوتی ٢٣ی رەشەمە خۆێندکارانی  زانکۆیی پەیام نووری شاری مەریوان لە هەڵوێستێکی جواندا، بە دروشمی” ئەم نیشتمانە تەنیا یەک زرێباری هەیە با هوومان بیپارێزن” نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە ساز کردنی پاڵاوگە لە نزیک گۆڵی زرێبار دەربری.

بۆ ئاگادار بوون لە نۆێتەرین هەواڵە ژینگەیەکانی کوردستان سەردانی تەلەگرامی ژینگەوان بکە.

This slideshow requires JavaScript.