بێ ئاوی تەنگی بە خەڵکی شاری ئیلام هەڵچنیوە

0
1255

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بێ ئاوی تەنگی بە خەڵکی ناوچەی ئیلام هەڵچنیوە ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ قەیرانی بێ ئاوی لە ناوچەکانی کوردستان زیاتر دەبێت، بەرپرسانی حکومەتیش هەر ڕۆژ و ئاوی تاڵاو، گۆل یان رووبارکی کوردستان بۆ ناوچە غیری کوردەکان دەگوازنەوە.

بە پێی ئەو زنیاریانە دەست ماڵپەری ژینگەوان کەوتووە، قەیرانی بێ ئاوی لە شاری “بەدرە” ی سەر بە شاری ئیلام تەنگی بە خەڵکی ئاو ناوچە هەڵچنیوە، لە بەشێکی بەرچاوی ئەم شارە خەڵکی خۆیان ئاوی خواردنەوەی خۆیان دابین دەکەن کە ئەمەش بۆ چینی ناوەندی و خوارەوەی ئەو شارە زۆر زەحمەت بووە.

بە وتەی هەواڵنیری ماڵپەری ژینگەوان: یەکێک لە دەیان کێشەی ژیان لەم ناوچەیەدا کەم ئاوییە، هەم لە بواری ئاوی خواردنەوە و هەمیش لە بواری کشت و کاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەڵکی توشی وەیرانێکی جدی کردووە.

ئەو هاووڵاتییە گوتی نەبوونی سیستمیکی کۆنجاو ئەو رۆیی لە بەشێک لە گۆندەکانی دەرووبەری بەدرە بەتایبەت گوندی “ئەنارەک” وایی کردووە کە خەڵکی تەنانەت لە ڕۆژدا نیو کاتژمێرێش ئاوی حکومییان نییە، خەڵکی لە ئاوی تانکەرەکان کە لەلایەن بەشێک لە خەڵکی ئەو ناوچە بە قیمەتێکی گران پێیان دەفڕشڕێت، دەخۆنەوە.

شایانی باسە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم گوندەکانی ناوچەی ئیلام و بەردرە لە ساڵی ۱۳٦۰ ی هەتاویدا تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بۆ ڕاکێشراوە کە تا ئێستا نوێژەن نەکراوەتەوە .

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری بانە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە کە خەڵکی گۆندی سێوەچ بە دەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن بە شێوەیەک کە لە بیست و چوار کاتژمێردا کەمتر لە نیو کات ژمێر لەو هۆندە ئاو هەیە، لە هەمان کاتیشدا بە هۆی تێکەڵ بوونی ئاوی خواردنەوەی لەگەڵ زێرابی ئەو ئاوائییە تا ئێستا چەندین کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە.