بانە/ هاووڵاتییەکی کورد لە وزەی خۆر بۆ گەرمکردنی ئاو کەڵک وەردەگرێت

0
484

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی بانه، ماوەی 7 ساڵە کە لە وزەی پاک بۆ ئاوگەرمکەرەوەی ماڵ کەڵک وەردەگرێت.
شەفێق رەحیم زادەگان، شارۆمەندی بانەیی لە ساڵی 1389ی هەتاوی ئاوگەرمکەرەوەیەکی خۆری کڕیوە و لەو کاتەوە بۆ گەرم کردنی ئاوی پێویستی ماڵ لە وزەی خۆر کەڵک وەردەگرێت.
ئەم ئاوگەرمکەرەوە لە رۆژانێکدا کە خۆر هەبێت ئاوەکە داخ و لە رۆژانی هەوریدا تا 40 دەرەجەی سلسیۆس ئاوەکە گەرم دەکات.
تێچووی کڕینی ئەو ئاوگەرمکەرەوە 800 هەزار تمەن راگەیەندراوە بەڵام دەوترێت کە مانگانە 30 تا 50% لە مەسرەفی کارەبا کەم دەکاتەوە.
هەنووکە جۆرە ئاوگەرمکەرەوەیەک هاتووە کە وێڕای گەرم کردنی ئاو، کارەبای پێویست بۆ رۆشن کردنی 5 لامپیش دابین دەکات.

bane 2 bane