ئەنجۆمەنی پاژین لە چیایی ئاربابا یادی کۆڵبەرانی کوردستانیان بەرز راگرت

0
1311

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینەپارێزی پاژین لە شاری بانە بە مەبەستی بەرز راگرتی یادی کۆڵبەرانی کورد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بە هۆی هەرس و بەفرەوە گیان لە دەستدا چالاکییەکی شاخەوانییان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی١٥ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی ئەندامانی پاژین لەسەر داوای گروپی کەژوانی پاژین بەشداری بەشێکی زۆر لە خەڵکی بانە بە ئامادە بوون لەسەر لوتکەی کێوی ئاربەبا، چالاکیێکیان بۆ یادی ئەو کۆڵبەر و شاخەوانانەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و گیانیان لە دەست دابوو بەڕێوە برد.

سەرەتا ئەم رێورەسمە بە هەڵ کردنی چەند مۆمیان بە یادی ئەو ئازیزانە داگیرساند و پاشان یەکێک لە ئەندامانی پاژین بە ناوی “سەلاح حسەین پەنا” بەخێرهاتنی ئامادە بووانی کرد و مەبەستی ئەو چالاکیەی بۆ ئامادە بووان شی کردەوە و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز لێنان لە گیانی ئەو ئازیزانە ڕاگەیاند.

پاشان بەڕێز “ڕەحیم ساڵحی” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بەرپرسی گروپی کەژوانی چەند وتەو پەخشانێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد. دوابەدوای ئەویش “فواد حەسەنی ساوان” وتەبێژی پاژین بۆ ئامادە بووان دواو باسێکی لەسەر پێوەندی ژینگە و ژیان پێشکەش بە ئامادە بووان کرد بە جۆرێک کە کاتێک ژینگە دەستکاری بکرێ و لە ناو بچێ مەترسی بۆ سەر گیان و ژیانی مرۆڤ دروست ئەکات و هیوای خواست کە لایەنە پێوەندیدارەکان کارێک بکەن کە چیدی لەم وڵاتە دیاردەی کۆڵبەری نەمێنێت.

لە کۆتاییدا چەند کەس لە ئەندامان و بەشدار بووان چەند وتەیێکیان پێشکەش کرد و هاوخەمی خۆیان سەبارەت بەو کارەساتە دەربڕی و مۆمیان بۆ یادی ئەو کۆچ کردوانە داگیرساند.

This slideshow requires JavaScript.