ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی هەورامان و هەوڵێکی نوێ بۆ پاراستنی کەڵە کێویەکان

0
854

ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان لە هەورامان، گیانی ئاژەڵان ڕزگار دەکەن

بەپێی راپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی “تریفە”ی هەورامان لە گوندی بڵبر و ئەنجومەنی سەوزی “گەڵا”ی هەورامان لە گوندی سلێن کەڵە کێوییەکان و بزنە کێوییەکان دەپارێزن.
بۆ ئەم مەبەستە گرووپ گەلێک لەلایەن ئەو دوو ئەنجومەنەوە پێک دێن.
ئەم چالاکییانە لە کۆساڵان س دەرەویان بەڕێوە دەچن.

شایانی باسە کە بەتایبەت لە ساڵانی دواییدا بە هۆی ڕاوی لە ڕادەبەدەر زۆر جۆری کەم وێنەی ئاژەڵی کێوی لە کوردستان بنەبڕ بوون، ئەو هەوڵەی ژینگەپارێزان هەنگاوێکی بە نرخە بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی کوردستان.