ئاوزێیە خۆماڵیەکانی کوردستان لە مەترسیدا!! ماسیە ڕازێنەرەکان بەرنەدەینە نێو ژێدەرە ئاویەکا

0
575

بەداخەوە چەند ساڵێکە گۆمی زرێبار بۆوەتە شوێنگەیەک بۆ بەردانی ماسیە ڕازێنەرەکان کەلەم چەند مانگەی دواییدا ماسیڤانەکانی ناوچە نموونەهایێکیان لێ ڕاو کردووە.بۆ نموونە ماسیهایێک وەکوو:پیرانا،ئسکار،ماسی گار و کاراس…لە گۆمەکەدا ڕاو کراون کە ئەم ماسیانە بەگشتی لە ڕێگەی بەردانی ماسیە ئاکواریۆمیەکان بەدەست مرۆڤەکان یان لەگەڵ ماسیە پەروەرشتیەکانەوە هاتۆنەتە گۆمەکەوە،بۆ نموونە ماسی پیرانا خۆماڵی ناوچەی ئامازۆنەو گۆشتخۆرەو بە سرتی ڕاوچییەکە تەنانەت دەتوانێ هێرش بۆ مرۆڤ ببات و تووشی فەتەراتی بکات.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بێجگە لە زیاتر بوونەوەی ماسیە هێرش بەرە ناخۆماڵیەکان لە نێو ژێدەرە ئاویەکان،سازکردنی بەنداو و هەڵگرتنی ڕێخ و زخ لە بنی ڕۆخانەکان بە گشتی جۆراوجۆری ژینگەی ئاوزێیەکانی خستۆتە مەترسیەوە.
بۆ نموونە بە سازکردنی بەنداو لە سەر ڕۆخانەکان شوێنی گەرادانانی ماسیەکان تووشی تێکچوون دەبێت و حەشیمەتی ماسیەکان لە سەروو و خوارووی بەنداو کەم دەبێتەوە.

لە نێوان ماسیە خۆماڵیەکانی ڕۆخانەدا،حەشیمەت،ڕەش ماسی خاڵدار،بەشێوازێکی گرنووز کەمی کردووەو ولە گۆمی زرێباریشدا بە گشتی ئەم جۆرە ماسیە بوونی بەدی ناکرێ،کە دەتوانێ هۆکارگەلێکی زۆری هەبێت.یەک لە ئەو هۆکارانە سازکردنی بەنداوی خاکییە کە لە ڕاستیدا گۆمەکەی وەک ئاکواریۆمێک لێ کردووە و بۆتە بەربەست بۆ هات وچۆی ماسیەکان بۆ ڕۆخانەکانی دیکە.