گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر یادی کۆڵبەرانی سەردەشتیان بەرز راگرت

0
1537

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی ژینگەوانانی گۆندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بە مەبەستی هاوسۆزی کردن و هاوخەمی لەگەڵ کۆڵبەرانی سەردەشت هەڵمەتێکی کێو پێوانیان بەرێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ١١٧ رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی گرووپی ژینگەوانانی گۆندی تەنگیسەر بە مەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی کۆڵبەرانەی سەردەشت چالاکییەکی کێوپێوانی لە شۆێنێک بە ناوی سێواندەر، دەێمە گەورە، نسارە، زواندەرە و رەزێرانە لە نزیک گۆندی تەنگیسەر بەڕێوە برد.

هەر لەم چالاکیەدا لەلایەن ئەندامانی گرووپی ژینگەوانانی تەنگیسەر بە دەیان کیلۆ دانەوێڵە و خواردن گەنم، رێزەنان ، تووە وشکە بۆ پەلەوەران و ئاژەڵەکێویەکان بڵاو کرایەوە.

لە ماوە چەند ڕۆژی رابردوودا لە شارەکانی سەردەشت، پیرنشار، مەهاباد چەند کۆڵبەری کورد بە هۆی هەرەس و ڕنوو لە ناوچە سنووریەکان گیانیان لە دەستدا، کە بووە هۆی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵات کوردستان.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم پیوندییەدا کۆمەڵێک لە گرووپ و ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی لە مەڕ گیان لە دەستدانی کۆڵبەرانی کورد راگەیاندیان بڵاو کردووەتەوە، نارەزایەتی خۆیان بە نسبەت دۆخی نالەباری ژیان لە شارە سنووریەکان بە تایبەت کۆڵبەرانی سەر سنوور بڵاو کردووەتەوە.

شایانی باسە کە ساڵانە، سەدان کۆڵبەر و کاسپکاری کورد لە سەر سنوورەکان، بە گوللەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن یا بریندار دەکرێن.

This slideshow requires JavaScript.