كۆمه‌ڵێك ماسی به كۆمه‌ڵ له ڕووبارێكی سه‌لاسی باوه‌جانی له ناو چوون
ژینگه‌وان: به پێی هه‌واڵێك كه له سه‌لاسی باوهجانیهوه گه‌یشتۆته ناوه‌ندی ژینگه پارێزیی ژینگه‌وان، ئه‌مڕۆ ٢٢ی به‌فرانبار له یه‌كێك له ڕووباره‌كانی ناوچه‌ی خانه شور ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی كۆمه‌ڵێك ماسی به كۆمه‌ڵ له ناو ئاو دا به بێ هۆكارێكی ڕوون مردوون و له ناوچوون.
تا ئێستا هۆكاری له ناو چوونی ئه‌و ماسیانه ناڕوونه و به پێی وێنه‌كه پێده‌چێ ده‌ستی مرۆیی له پشت بێ و كه‌س یا كه‌سانێك ئه‌و كرده‌وه دژه ژینگه‌ییه‌یان ئه‌نجام دابێ .
خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گوندانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك جار بینیویانه هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی ڕاوه ماسی سه‌ردانی هه‌ندێ له ڕووباره‌كان ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی نا ئوسوولی و نائاسایی ، نارنجۆك له ناو ڕووباره‌كه داوێن و گشت ماسیه‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه وه‌سه‌ر ئاو ده‌كه‌ون و له ناو ده‌چن .