سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد بە بارەوە دەستی بەسەردا گیردرا

0
802

ژینگەوان: هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە سنووری شنۆ دەستیان بەسەر سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کوردا گرت.

بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤیی“ هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلە شین و لە شوینێک بە ناوی ”مێرگی کاروان“ دەستیان بەسەر سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد گرت.

شایانی باسە کە ئەو ئەسبانە هەموویان باریان پێ بووە و بارەکانیش لەلایەن هیزە چەکدارەکانەوە زەوت کراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە شنووری شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت و ناوچەی هەورامان زیاتر لە ٣٠٠ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد دەستی بەسەردا گیردراوە.