رێپێوانی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی لە هەمبەر لێدانی بەنداو لە پیرانشار

0
1719

بەپێی هەواڵی ناوندی ژینگەوان، کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنەکان و چالاکانی ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر دروست کردن بەنداو لە ناوچە گەشتیاری خەرپاپ لە شاری پیرانشآر دەربری.

رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەشەمە ١٣٩٦ هەتاوی کۆمەڵیک لە ئەنجۆمەنەکانی شارەکانی کوردستان کە پێک هات بوون لە:

ئەنجومەنی سەوز بیرانی لاوی مەهاباد
گرووپی شاخەوانانی ئارازی مەهاباد
ئەنجۆمەنی شاخەوانانی مەهاباد
ئەنجۆمەنی پارێزەرانی ژینگەی شاری شنۆ
گرووپی شاخەوانانی هەڵگۆردی پیرانشار
ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شای شنۆ
گرووپی شاخەوانی پێشرۆی شنۆ
گرووپی شاخەوانانی کۆتڕەڵ ئەمیرئاوا
گرووپی شاخەوانانی سامرندی نەغەدە
گرووپی شاخەوانانی کوردستان، نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر لێدانی بەنداو لە ناوچەی گەستیاری خەرپاپ بەرێوە برد. ئەم رێپێوانە لە گوندی گزگسک دەستی پێ کرد تا گەشتن بە تافگەی خەرپاپ درێژەی هەبوو.

شایانی باسە کە ئەم رێپێوانە بەبشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ژنان و پیاوانی کورد پێک هاتبوو کە بە دروشمی نا بۆ لێدانی” ” نا بۆ کاول کردنی ژینگەی کوردستان” بەرێوە چوون.

This slideshow requires JavaScript.