خوێندکارانی مەریوان بەردەوامن لە ژینگەپارێزیدا

0
1386

ژینگەوان: ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۰ی سەرماوەز، خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان لە قەڵای ئیمامی ئەم شارە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا بۆ بوژاندنەوەی دارستانەکان، دەستیان داوەتە چاندنی بەڕوو.

هەڵمەتی بەڕووچاندن لە لایەن بنکەی ژینگە و پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردیی نێو زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، لەژێر دروشمی “بەڕوو ناسنامەی زاگرۆسە”، ئەنجام دراوە.

ساڵی پێشیش لە چالاکییەکی هاوشێوەدا، خوێندکارانی زانکۆی ناوبراو، بۆ ناڕەزایەتی دژی سووتاندنی دارستانەکانی زاگرۆس، بەڕوویان چاند.

ئەم خوێندکارانە وێڕای دەربڕینی هستی نیشتمان‌خۆشەویستیی خۆیان، داوا لە خوێندکارانی دیکە شارەکانی کوردستان دەکەن کە هاوشێوەی ئەم چالاکییە، هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی ژینگەی نیشتمانیان.

This slideshow requires JavaScript.