بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان

0
1631

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەممە به بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن و پێشوازی نەورۆز، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات له شاری بۆکان به دروشمی (ژیانێک واتایه لەگەڵ نەمامێک) هەڵمەتێکی نەمام بڵاو کردنەوەی له گەڕەکی پەراوێزخراوی ئەم شارە ( گەڕەکی مزگەوتی تەنعیم) بەڕیوە برد.

لەم چالاکییەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات به پێشکەش کردنی نەمام و باس کردن له سەر گرینگی نەمام له گەڵ خەڵکی ئەم گەڕەکه کۆمەڵێک نەمام کە بریتی بوون له نەمامی سنجوو ، شۆڕەبی و کاج و سنەوبەر. ژینگە دۆستیان له ناو خەڵکی بڵاو کردەوە.

خاڵی هەرە سەرەکی و بەرچاوی ئەم چالاکییە، که وەک کارێکی فەرهەنگ سازی پێناسە دەکرێ ئەوە بوو که ڕێژەیەکی زۆر له منداڵانی ئەم گەرەکه بۆ نەمام وەرگرتن و نەمام چاندن بەشداری ئەم چالاکیە بوون.

This slideshow requires JavaScript.