بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەلایەن خۆێندکارانی شاری مەریوانەوە

0
1573

ژینگەوان: هەڵمەتی نەمام ناشتن لە لایەن خوێندکارانی بنکەی ژینگە و پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکوی پەیام‌نووری مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی نەمام ناشتن.

ڕۆژی سێ‌شەممە واتە ۱۵ی ڕەشەمە خوێندکارانی بنکەی ژینگە و پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، لە ژێر دروشمی “ژینگە ژیانە” پەیامی ژینگەیی خۆیان، بە چاندنی زیاتر لە ۵۰ نەمام ڕاگەیاند.

شایانی باسە ئەمە بۆ پێنجەمین جارە هەڵمەتی نەمام ناشتن لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی ناوبراو بەڕێوە دەچێت.

This slideshow requires JavaScript.