ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە قوتابخانەکان ئەو شارە دا وانەی ژینگەپارێزی دەڵێتەوە

0
1100

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێز پاژین لە شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆییدا بە مەبەستی وتنەوەی وانە سەبارەت ژینگە سەردانی قۆتابخانەکانی ئەو شارەی کرد.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۱ی سەرماوزی ۲۷۱٦ی کوردی دەستەیەک لە ئەندامانی پاژین سەردانی قوتابخانەی نمەکی شاری بانەیان کرد، کە لەلایان بەڕێوەبەران و مامۆستایان و قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە پێشوازیێکی گەرمیان لێکرا.

لەو سەردانەدا بەڕێز ڕەحمان سلێمانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین بۆ قوتابیان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، لە باسەکەی بەرێز سڵێمانیدا باسی لە خۆشەویستی بۆ ژینگە و پاراستنی ژینگەی بۆ قوتابیان کرد، هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابیان و منداڵانی ئێستا ژینگەپارێزانی داهاتوون کە ئەبێ لە هەمبەر ژینگەی نیشتمانەکەیان خۆیان بە بەرپرس بزانن تا نەهێڵن خەسار بەر جەستەی ژینگە و نیشتمانەکەمان بکەوێ، کە بووە جێی سەرنجی قوتابیان.

لە کۆتاییدا لە لایەن پاژینەوە گوێچکە بەندی زستانی بەسەر مناڵانی قوتابخانەی نمەکی دابەش کرا کە بووە هۆی خۆشحاڵی مناڵە چاو گەشەکانی ئەو قوتابخانەیە.

ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی پاژین لە ماوەی رابردوودا چەند جاریتر سەردانی قۆتابخانەکانی بە مەبەستی وتنەوەی وانەی تایبەت بە ژینگە و گرنگی ژینگەی کوردستان ناوچەکە کرد بوو.

photo_2016-12-11_17-18-02

photo_2016-12-11_17-20-11