ژن و مێردێکی نووسەر لە دانمارک کۆڕێکیان سەبارەت بە کورد پێک هێنا

0
1108

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، نینا ڕاسمۆسن و یەلتە تین، دوو نووسەر و هاوسەری دانمارکی کە تا ئێستا لە دوو جاری جیاواز  لە ساڵی ۲٠٠۳ بۆ یەکەمجار و ساڵی ۲٠۱٤ بۆ جاری دووهەم بە ترۆمبێلی خۆیان گەشتیان بۆ دوو پارچەی کوردستان کردووە و بەرهەمی ئەو دوو سەفەرەیان دوو پەرتووکە کە یەکیان چاپ بووە و ئەوەی تریان لە ژێر چاپ دایە، لە کتێبی یەکەمدا “،بەنێوی “وڵاتێک کە نادیارەیان نادۆزرێتەوە” ئاماژە بە سەردەمی ڕوخانی بەعس دەکاو دۆخی کوردستانئ باشوور دەخاتەڕوو، بەرهەمی گەشتی  ساڵی۲٠۱٤ی زانیینی ئەو ژن ومێردە نووسەرە بۆ کوردستان، پەڕتووكێک دەبێ بەنێوی “ڕۆژئاوا” کە لەوانەیە ساڵی ۲٠۱۷ چاپ و بلاو ببێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی رەشەممە بەرانبەی بە ٢٤ی فێوریە،  لە شاری غۆسکیلدەی وڵاتی دانمارک، سەبارەت بەم گەشتەی دواییان بۆ کوردستان، کۆڕێک بۆ ئەو دوو نووسەرە ڕێکخرابوو کە ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەم شارە تێیدا بەشدار بوون.

لەم کۆڕەدا، ژمارەیەکی زۆر وێنە و ڤیدیۆی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها شەڕی کورد لەگەڵ داعش بۆ ئامادەبووان، نیشان  درا و باسێکی چڕوپڕیان سەبارەت بە کوردستان پێشکەش کرد.

خاڵی یەکجار سەرنجڕاکێش بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان و لەبەر کردنی جلی کوردی لە لایەن ئەو هاوسەرە نووسەرە دانمارکییە بوو لە بەشی وڵامدانەوە بە پرسیارەکان.
نینا ڕاسمۆسن و یەلتە تین ئەوجل و بەرگە کوردیانەیان  پۆشی کە لە کوردستان کڕیبوویان و هەروەها ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە بە جلی کوردییەوە  وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانیان داوە.
کازیوە ئەنامەقی چالاکی سیاسی و مافی ئافرەتان کە تاکە کوردی ئامادەبووی ناو ئەو ئێوارە کۆڕە بووە لەم بارەو ەبە ڕۆژی کوردی گوت:  لای ئەو دوو کەسە، ورەبەرزی و خۆڕاگری کورد  لە هەردوو بەشی باشوور و ڕۆژئاوا یەکجار گرنگ بوو، هەروەها ئەوان  لەڕووی پێشکەوتی شارسازی، دڵسۆزی کورد بۆ کوردستان، لەخۆبوردوویی  و سەبریان لە بازگەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستان، ئازایەتی کچانی کوبانی ئەو نموونانە بوون کە بە سەرنجڕاکێشییەوە باسیان لێوە دەکرد و وەک پێناسە و بەرزی کورد، دەیاننرخاند.

کازیوە ئەنامقی
کازیوە ئەنامقی

ئەنامەقی لەمبارەوە هەروەها گوتی: ئەوان لەو کۆڕەدا زیاتر هەوڵیاندا لەمەڕ کوردستان و کورد، زیانیاری بە ئامادەبووان بگەیێنن و  ئاماژەشیان بەوە کرد کە ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە، هەمان ئەو شتە نییە کە لە واقعی کوردستاندا بوونی هەیە.

ئەنامەقی هەروەها لەمەڕ پێکهاتەی بەشداربووانی کۆڕەکە بە ڕۆژی کوردی گوت:  زۆربەی ئامادەبووان، لە لایەنگرانی پارتی کۆنسێرواتیڤ بوون کە ئێستا لە دانمارک دەسەڵاتیان بە دەستە و  لەسەر وەرگرتنی پەنابەر لە دانمارک زۆر کۆک نین و هەروەها لە کاتی بۆردومانی داعش، دژی بەشداری ولاتی دانمارک لەو شەڕە دابوون.
لەبارەی ئامانجی ئەو ژن و مێردە نووسەرە دانمارکییە لەو کۆڕە و هەروەها گەشتەکەیان، ئەنامەقی بە ڕۆژی کوردی گوت: نینا و یەلتە، بەم شێوە دەیانهەوێ کە دۆز و پرسی کورد بە دانمارکییەکان بناسێنن و مۆرکی تێرۆریست لەسەر کورد کاڵ بکەنەوە.  بە دڵنیاییەوە ئەم کۆڕانە کەڵکیان هەیە و کوردەکانی پارچەکانی دیکە توانیویانە بەم شیوەیە دۆست بۆخۆیان بدۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە کوردانی ڕۆژهەڵات ئەم یەکڕیزییەیان تێدا نییە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو دوو هاوسەرە نووسەرە دانمارکییە تامەزرۆن ڕۆژێک، دوو پەرتووکەکەیان لەمەڕ کوردستان، وەربگێڕدرێتەوە سەر زمانی کورد.

photo_2016-02-25_18-33-31

photo_2016-02-25_18-33-56

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.