جیاوازی نێوان ئیسلاح تەڵەب و ئوسوولگەرا، نووکە دەرزیەلەکە

0
126

نووسەر: شۆڕش ڕۆژهەڵاتی

 کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٣٧ ساڵ تەمەنی خۆدا نەتەنیا ئیزنی نەدا بە پێی بەشی کۆماریەکەشی بێ، هەندێک حیزب دابمەزرێن بەڵکو بە دژی کورد و حیزبەکانی فتوای جیهادی دا و شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە و دواتر شەڕی ٣ مانگەی بەسەر کورددا، سەپاند و لەو لاشەوە موجاهیدینی خەڵکی ئێرانی بە دەردێک برد کە با بە دەواری شڕی نەکردووە و نە قامک ڕاوەشاندن یان (خۆشەم نەمیئایەد)ێکی خومەینی هەموو بوون بە دژی ئینقلاب و پاشان لە حاڵێکدا کە لە کڵپەی خەباتدا بوون بە مونحەللەی ڕاگەیاندن.

ئەوەی جێگای سەیرە ئەوەیە کە لەو ساڵانەی دواییدا کە نەرمە بۆشاییەکیش کەوتۆتە ناو تاکەکانی ئەو کۆمارە و ئەویش باس لە کێشەی تاکەکەسی و پشکی زیاتر و دەسەڵات و بازرگانییە نەک کێشەی پێکهاتەیی، لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا هەندێک ناو وەک کارگە کەما قووت دەبنەوە، هەندێک دەبنە ئیسلاح تەڵەب و هەندێک بناژۆ خواز و هەهدێک تا سنووری (گۆڕان)یش دەڕۆن و حیزبۆکەی وەک ئیعتدالی میللی و هەمبەستەگی و …تاد، سەرهەڵدەدەن بەڵام دوای هەڵبژاردن هیچ ئاسەوارێک لەوانە نامێنێ و هیچ سنوورێک لە ناو پارلمانتاراندا نیە و ئەوە ناوی شارە کە پێناسەی پارلمانتارە نەک حیزب و دەستەبەندی.

خاڵی سەرەکی کە ئامانجی ئەو بابەتەیە، ڕیفۆرمیست یان ئیسلاح تەڵەب یان میانەڕەوە کە هەندێک لایەن لە کوردستانیش هیوایانە ئەمان ببنە تەیرەبازێن ئازادی ئو مە ژ بن وێ بندەستیێ دەربینن. ئەو لایەنە بە شێوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ناسراون، بەڵام ئاخۆ ئەوە ڕاستە یان شانۆگەرییەکی ترە؟ ئەگەر ڕاستە چۆنە باز بازێن و ڕمبزاێن لە ناو ئەو دوو باڵەدا ئاوا ساکار و سانایە؟ بۆ نموونە هەر مهەندیس ئەدەب کە کرا بە خوای کوردایەتی و لە ڕاستیشدا وا نەبوو، رۆژێک لە تەنیشت دەستی ئاغای ىوو و ڕۆژێک لە تەنیشت دەستی خاتەمی، یان ئەوەتا قەسیم عوسمانی بەر لە هەرڵبژاردن لە تەنیشت دەستی سەردار قاسم سلێمانی و سەحراڕوودی و …تاد،یە بەڵام ئێستا بۆتە نوێنەری بێ ڕکابەری ئیسلاح تەڵەبان؟

باسەکە هێندە خۆشە هەر لە سەرەتا و باسی سەرەکی دوور دەکەوینەوە، باس لە ئۆپۆزیسیۆن و بزووتنەوەی سەوزەڵێ (سەوز) و کەڕووبی و مووسەوییە، ئەوانەی کە خەڵک بازنەی کەسی و شاڵی سەید و وەلیان هیچ کە لە دونیا نەمابوو و خەریک بوو بیکەن بە داب و نەریت لە جیهاندا و نیوەی دونیا ببێتە ئیمامزادە، دوایەش هاوار دەکرا (دەنگەکەمان کوا بمدەوە بمدەوە) و کچی کابرایان بە کوشت دا و دەیان گەنج لە حەسارەک لەگەڵ شووشەنۆشابە هاوسەرگیریان کرد و دواییش بێ تەڵاق لێک جیابوونەوە، دواییش جەنابان کەڕووبی کە پیری وای کەنفت کردووە کە کەف و کوڵی دەروونی وەک لیکاو بە لێویەوە دیارە و بەڕاستی بێزی دەوی سەیری دەم و فڵچی بکەی و دەبێ سەرت داخەی و گوێی لێبگری با ئەویش وەبزانێ شەرمی لێدەکەی و هێندەش نەخۆش بوو بەو حاڵەشەوە نەیانبردە دوکتور و ئێستاش کە ئێستایە بۆ گۆڕانی کاک مەحموود و هاتنی کاک حەسەنی دوو جار مەلا (ڕوحانی حەسەن ڕوحانی)، هەر پێیان دەفەرموون سەرانی فیتنە و ئاژاوەگێڕی خۆمان (کوڕەکانی خۆرهەڵاتیش لە هەولێر گیران ئاژاوەگێڕ ىوون).

بەڵێ هەر وەک عەرزم کردن مووسەوی و کەڕووبی کە لە ساڵی ١٣٨٧ـەوە واتا ٨ ساڵە لە کونجی ماڵی خۆیان خزێندراون و نیگابانیان لەسەر پشتی قایم کراوە، ئەوڕۆکانێ هاتن و تەشریفیان دیسان فێڵە گورگەیەکی مەلایانەیان سوار کرد و کوتیان تەنیا ەبەر ئەوەی کە بەشی (کۆمارییەت)ـەکە بپارێزین دەنگ دەدەین. ئاخ کەس نیە بڵێ مام فڵتە (کەڕووبی) تۆ کە بە باسی مافی کوردان هەندێک حیزب و حیزبۆکە و چالاکۆکەی ناوخۆشت کردبۆ داردەستی خۆت و دواییش دەنگەکەم بدەوە و مەیخۆت خستبۆ زاری خەڵکەوە، ئێستا هاتووی چ بپارێزی؟ یانی جەنابت دەفەرمووی بە دەنگ دانی تۆ ئەویش بەو پارلمانە خاوێنە، بەشی حکومەتی دەڕووخێ و کۆمارییەت ئاوەدان دەبێ؟

لەو لاشوەوە کچ و کوڕەکەی زارای ژنی مووسەوی (میرحەمە) کە میرحەمەش وەک یەکەم سەرۆکی بزووتنەوەی سەوزەلێ، لەگەڵ مەلا فڵتە (کەڕووبی) کونجی ماڵی خۆیان لێ کراوەتە بەندیخانە و لە مەلاژن و خێزانیان زیاتر کەس نابینن، ئەوڕۆ ڕایانگەیاند دەنگ دەدەن، باشە لۆ؟ ئاخر کاکە ئەوە نیە ئاغای خامنەیی فتوای داوە کوتوویە واجبی عەینییە و مەلای مەشهەدیش کوتوویە ئەوەی دەنگ نەدا بە شەڕەف و ویژدانم دەچتە جەحەندەمێ و خۆ ئەوانیش کورد نین گوێیان لە مامۆستا زیرەک بووبێ کە دەڵێ: سوێندم خواردووە نەچمە حەجێ ، حەجم بۆ بێتە پشت لەجێ. بۆیەش دەبێ لە بەر ئەوەی کە ئەرکی دینی بەجێ بێنن و لەو لاشەوە نەچنە جەحەندەمی و نەبنە لۆمەی عالەمێ، ئەوە دەبێ دەنگ بدەن.

جا عەزیزەکەم چاوەکم لە وتارەی ئەوڕۆ بە دوو ئەنجام دەگەین:

یەک: ئیسلاح تەڵەب و بژاژۆخواز و ئەو تڕ و تەوێڵە تەنیا و تەنیا هەندێک وشە و دەستەواژەن کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بە کار دێن و تەپووتۆزیسیۆن لە ئێرانێ بوونی نیە و ئەگەر هەبێ ئەوە کێشەیان شێوەی بادان و چەوراندن و ڕێژەی دەسەڵاتە و لە سەر خودی سیستەم و شێوازی دەست تێوەردانی ناونەتەوەیی و بەڕێوەبردنی وڵات و لەدار دان و ویلایەتی موتڵەقەهە هیچ کێشەیان نییە و لە بیریشمان بێ ئەگەر هات کێشەیەک ساز بوو و زانیان لەبەر ئەو کێشەیە دەکەونە مەترسییەوە ئەوە هیچ نیە یەک دوو کەس بۆ پاراستنی نیزام حەبسی خانەگێ بەسەر خۆیاندا دەسەپێنن و هیچ کاتیش متەقیان نایە و لە ماڵێش ئەوەی دەیانهەوێ هەیانە و دونیاش هەر ئەوەیە ئیدی چی دیکەت دەوێ و لەو کاتەدا خەڵکی بێجارە بە قەولی برایانی باشووریمان هەر پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ شووشە نۆشابەیان پێ دەمێنێ. کەواتە ئەو چەمک و شتانە هەمووی قسەیە و مەیکەنە بیانوو لۆ دەنگ دان.

دوو: هەر کەس لە چالاکانی سیاسی لە ناوخۆ و لە دەرەوە، ئەو دەستەواژانە بکاتە بیانوو بۆ دەنگدان و بڵێ ئەوانە باشن و پشتیان پێ ببەستێ جا ئەوە چ حیزبێکی سیاسی بێ چ کەم پەینۆکەی موتالەباتی کوردستانی بێ چ بەڕەی یەکنەگرتووی کورد بێ، چ چالاکانی مافی مرۆڤی کورد بن کە ئێستا ئیدی وەدوای دامەزراندن دەکەون چ ئەنجومەنی ئەدەبی مهاباد بێ کە ئیستا فەقیرە (ی. خ) ئەوە نوێنەر بە نوێنەر دەگەڕێ و داوای دامەزراندن دەکا و تا ئێستاش بێ ئەنجام ماوەتەوە و چ کابرای دارووخانەی بێ کە فتوا دەردەکا و بە هۆی قورئان خوێندنی زۆر بۆتە مەلا و چ کابرای سنەی بێ کە بە بیانووی کوردایەتی دەچتە ماڵی مامۆستا مەلەکشای کڵۆڵ و چ فڵانی و فیساری و …تاد، ئەوانە بە ڕای شۆڕش ڕۆژهەڵاتی سەر و بنیان جاشن جاشی  مۆدێڕن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت