جاشێکی کوژراوی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و سپای تیرۆریستیی پاسداران چاڵ کرا

0
69

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژێ کورد و هەروەها بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی جۆجێی وەک کورد تودەی، ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی یەکێک لە جاشە کوژراوەکانی شەڕی ناوچەی مەریوان لە نێوان هیزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی ڕژیم کوژرابوو، چاڵ کرا.

موسلیح مورادی، خەڵکی سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان و لە دایک بووی گوندی دووڕووی سەر بە سەوڵاوایە، لە شوێنی لەدایک بوونی، واتا گووندی دوو ڕوو چاڵ کرا.

لە رێ و ڕەسمیکدا کە جاش و سپاییەکان بۆیان گرتبوو و کەمترین بەشداریی خەڵکی ئاسایی تێدا بوو پێش نوێژی ڕژیم لەو شارە هەندێ هەرەشەی لە هێزە کوردییەکان کرد و گوتی ئێمە دیفاع لە ئاو و خاکمان دەکەین.

شایانی ئاماژەیە کە لە شەڕی ئەو چەند ڕۆژەی دوایی لە ناوچەی مەریوان، زیاتر لە ٤٠ پاسداری ڕژیم کوژراون و زیاتر لە ٦٠ کەسیشیان بریندارن. هەنووکە شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی پێهاتووە.

Download

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت