ئەندامێکی سپای قودس لە بۆکان مرد

0
1311

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە بۆکان، ئەندامێکی سوپای قودسی خەڵکی ئەو باژێڕە بە ناوی  یوسف شەریف، تەمەن 48 ساڵان و خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی سەر بە باژێڕی بۆکان بەیانی ئەمرۆ شەممە 13ی خەرمانانی1395ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشیی جەڵتەی دڵ لە ماڵی خۆی لە بۆکان مردووە.

 شەریف لە تەمەنی ١٦ ساڵی و لە ساڵی ١٣٦٢ـی هەتاوییەوە بۆتە جاش و پاشان هەتا ساڵی ١٣٨٦ زیاتر لە تاران دەژیا و تەنیا بۆ سەردانی خزم و کەسی دەهاتەوە بۆکان.

لە کاتی هەڵبژاردنی خولی ٨ ـی مەجلسی ئێران، خۆی بۆ پاڵاوتن لەو هەڵبژاردنە، بەربژێر کرد بەڵام لەلایان شۆڕای نیگابانەوە متمانەی پێنەبەخشرا.

 ناوبراو یەکێ لەو فەرماندانەی سپای تیرۆریستیی قدس بوو کە لە باشووری کوردستان و لوبنان چالاکی کردبوو.

 شەریف لە زانکۆی ئیمام سادق کە بۆ بارهێنانی ئەندامانی سپا داندراوە دەرسی خوێندبوو و دوکتورای بەڕێوەبەرایەتی ستراتژیکی قەیرانی هەبوو.

 دوو حەتوو لەوە پێش تووشی جەڵدەیەکی سووکی دڵ بووە و بۆ چارەسەری لە بۆکانەوە براوەتە تەورێز و پاش دەرمان کردنی نادراوەتەوە بۆکان.

 شەریف بە هۆی ئەوەی لە سالی ١٣٩٢ـی هەتاوی لە دۆسییەیەکی سیخوڕی کردندا وەک تاوانبار ناسرابوو ماوەی ٣ساڵ بوو بە زۆرەملی خانەنشین کرابوو و لە بۆکان دەژیا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت