جاشه‌كان، له‌و به‌شه‌ دا جاش بابەک قۆتبی باشتر بناسن ، به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م

0
1709

به‌رنامه‌یه‌كی به‌ڵگه‌یی ڕۆژی كورده‌ ، له‌ به‌رنامه‌ی جاشه‌كان دا سه‌رجه‌م ئه‌و جاش و نیشتمانفرۆشانه‌ له‌ قاو ده‌درێن كه‌ خۆیان فرۆشتووه‌ و بوونه‌ته‌ دارده‌ستی دوژمنانی كورد و له‌ گه‌له‌كه‌ی خۆیان ڕوویان وه‌رگێڕاوه‌ ، به‌رنامه‌ی جاشه‌كان هه‌ر جاره‌و جاشێك ده‌ناسێنێ ، چاوه‌ڕوانی هاوكاریی دڵسۆزان و نیشتمان په‌رواه‌رانی كوردین ، یارمه‌تیده‌ری رۆژی كورد بن
بۆ پاککردنەوەی کوردستان له دوژمنی خۆماڵی واته‌ له‌ جاشه‌كان هەوڵئەدەین لەم به‌رنامه‌یه‌دا به بەڵگەوە رواڵەتی راستەقینەو رووی دزێوی جاش و جەلادەکانی سەر به ئیتلاعات و بەسیجی ئێران و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بخەینەڕوو

ئەندامی باڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه‌یه‌ که کۆدی ئەمنییەتی هەیه له سازمانی ئیتلاعات دا .له ئێستادا بەرپرسی نەخۆشخانەی (بعثت ) ی شاری سنەیه . ناوبراو راوێژکاری ئیتلاعاتی ئێران و نوێنەرانی وەلایەتی فەقیهه بووە له جەنایاتی پیزیشکی له کوردستاندا. به بڕیاری بابەک قوتبی زۆربەی پیزیشکان و پەرەستارانی دڵسۆزی کوردستان خانەنشین کراون و له کارەکانیان دوور خراونەتەوە. هەروەها مۆدیری دەرمانی زانکۆی پیزیشکی و بەرپرسی ناوەندی تەندروستی شاری سنه بووە که راسپێردراوە بۆ له کار لابردنی کەسانی کورد و دامەزراندنی کەسانی غەیره کورد له شوێنه دەوڵەتی حکومییەکاندا.
ئەم جاشه بەناوبانگه ئەندامی باڵای کۆمەڵەی پیزیشکانی بەسیجی سنه‌یه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.