جاشێکی کامیارانی بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت

0
4567

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ٩ی ئەمشەو دوو شەممە 19ی ڕەزبەی 1395یهەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس، جاشێکی نیشتمانفرۆشی ئەم دەڤەرەیان بە سزای خیانەتەکانی بە گەل و نیشتمان گەیاند.

جاش و سیخوڕ،  شاهۆ کەریمی کوڕی محەمەد کەریم و خەڵکی ئاوایی پاڵنگان و دانیشتووی شاری کامیاران لە لایەن هەڵۆ تیژباڵەکانی بەڵێندەر بە نیشتمان و ئازادی، بە سزای خیانەتە دژی گەلییەکانی خۆی گەیشت.

لە کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، کۆمەڵێکی زۆر لە جل شەخسییەکانی ئیتلاعات لە شوێنیکوژرانی ئەو جاشە کۆبوونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “شاهۆ کەریمی، سیخوڕێکی چەکدار بوو و دەستی لە ئازار و ئەزیەت دانی بەردەوامی خەڵکی ناوچە و کاسبکاران و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خۆرهەڵاتی نیشتماندا بوو.”

شایانی باسە کە ناوبراو سەرەڕای وریا کردنەوەی و هۆشداری پێدانی پێشترلەلایەن هەڵۆکانەوە و  لە چەند ڕێگاوە، دیسانەوە نەک وازی لە گەل فرۆشی و خیانەت نەهێنا بەڵکوو سوورتر لە جاران درێژەی بە خیانەتەکانی بە زێد و خەبات دەدا، هەر بۆیەش بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

دەگوترێ ئەو جاشە لە دەستڕێژەکەدا ٧ گوللـەی بەرکەوتووە و لە ئەنجامدا لە جێوە مردووە.

هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمشەوی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتووە لە ئێستادا لە باژێڕی مەریوان و بەتایبەتی لە دوو گۆڕەپانی جەهاد و سێ ڕێیانی نێ، دۆخێکی نائاسایی زاڵە و هێزەکانی ڕژیم ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵ کردووە.

meriwan-2

14690919_882501091880244_982712889468939059_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت