ئێرانیەک بە تاوانی ترۆریسم لە بڕێزیل دەرستبەسەر کرا

0
744

ڕۆژی کورد: دۆینێ هەینی 15ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، پۆلیسی وڵاتی بڕازیل کەسێکی ئێرانی بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریسم دەستبەسەر کرد.

هاووڵاتیەکی ئێرانی بەناوی “پوریا پەیکانی” کە لەسەرەتای مانگی ئاگۆستەوە لە لایەن پۆلیسی فیدراڵ و ڕێکخراوی ئاسایشی بڕازیلەوە لە ژێر چاودێری دابووە، بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریسم دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتیە ئێرانیە کە پێشتر حوکمی دەستبەسەرکران و دەرکران لە بڕازیلی بۆ دەرکرابوو لە کاتی چوونە ناو خاکی وڵاتی ئۆرۆگۆئێ، دەستبەسەر کرا.

میدیا و ڕاگەیێنەکانی بڕازیل باس لەوە دەکەن کە پوریا پەیکانی، دوای ئەوەی کە مانگی مارسی ئەمساڵ بە پاسپۆرتی ئێرانییەوە چۆتە وڵاتی بڕازیل، دوو جار هەوڵی داوە وێنە و ڤیدۆی بەشی دەرەوەی فڕۆکەخانەی شاری سائۆپائۆلۆ بگرێت و هەر بۆیەش بەرپرسانی ئەو فڕکەخانەیە لێی کەوتوونە گومان و لەژێر چاوەدێرییان گرتووە.

ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە ئەو کەسە ئێرانییە لەو فڕۆکەخانەی گرتوون ئێستا لەبەر دەستی پۆلیسی بڕازیل دان و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

پێشتریش لە مانگی ژوئیەدا، پۆلیسی وڵاتی بڕازیل ١٠ کەسی تری بە تاوانی داڕشتنی گەڵاڵە و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە کاتی یارییەکانی ئولەمپیکی ئەمساڵی ڕیۆ دەستبەسەر کردبوو.

دەست تێوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی تر و هەبوونی سیخوڕی ئێرانی لە وڵاتانی دەرەوە، ڕووداوێکی تازە نیە، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا پۆلیسی ئاڵمان ڕایگەیاند، ئەو بکوژە هێرشبەرەی کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥، بەکاتی ئوروپا هێڕیشی کردە سەر شارۆمەندانی شاری مونیخ لە وڵاتی ئاڵمان، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانەی ئێرانی بووە و دەگوترێ دوای ڕووداوەکە خۆی کوشتووە.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ، دادستانی گشتیی ئاڵمان رایگەیاند کە پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی “سەید مستەفا ، ح ” کە کاری زانیاری کۆکردنەوەی بۆ دەزگا سیخوڕییەکانی رژیمی تیرۆریستیی ئێران کردووە، لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستبەسەر کراوە.

هەواڵدەریی فەڕانسە لە زاری دادستانی گشتیی ئاڵمانەوە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کەسە پاکستانییە لەگەڵ ناوەندێکی ئەمنیی رژیمی ئێران پەیونەدیی هەبووە و زانیاریی لەسەر بەرپرسی پێشووی “کۆمەڵەی ئاڵمانی_ئیسرائیلی” (راینهولد رووبە) و کەسانی نزیکی ئەو بەرپرسە کۆکردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت