بەیاننامەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەمەڕ دانپێدانانی زۆرەملیی زیندانیانی کورد

0
938

رۆژی کورد: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، پڕوپاگەندەی نەرێنیی رژیمی ئێرانی لەمەڕ زیندانیانی مەحکووم بە سێدارەی مەحکووم کرد و بە هەوڵێک لە پێناو بەلارێدا بردی رای گشتی سەبارەت بە چۆنیەتیی پرۆسەی دادگایی کردن و دۆسیەکەیان لەقەڵەمی داوە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵەوەری ٩٥، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ژمارەیەک لە سێدارەدانی هاووڵاتییان لە ئێران، رایگەیاند: لێپرسراوانی ئیرانی بە کەڵک وەرگرتن لە پڕوپاگەندەی نەشیاو و دوور لە ئەخلاق بە مەبەستی سووکایەتی کردن بە زیندانیانی مەحکووم بە سێدارە لە بەر چاوی خەڵک، هەوڵ ئەدەن بەم شێوەیە کەموکۆرییەکانی رژیم و رەوتی دادگایی کردنی ئەو کەسانە بشارنەوەو  بیری خەڵک بە لاڕێدا بەرن.

لێبوردنی نێونەتەوەیی ئاماژەی بە زیندانیانی مەزهەبیی کورد کردووە کە سەربە گروپی “تەوحید و جیهاد” بوون و رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە کۆمەڵ لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران.

لێبوردنی نێونەتەوەیی ژمارەی ئەو زیندانیانەی ٢٥ کەس راگەیاندووە و بە گوتەی دادوەری دۆسیەی ئەو زیندانییە کوردانە، تەنیا بە هۆی کوردبوونیانەوە لەسێدارە دراون.

شەهرام ئەحمەدی، یەکێک لەو زیندانییە کوردانەی زیندنای رەجایی شاری کەرج، کە ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی رەوانەی دەرەوە کردبوو، راستەوخۆ ئامەژەی بەوە کردبوو کە دادوەری دۆسیەکەی تەنیا لەبەر کورد بوون، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاندووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە: “میدیاکان رژیمی ئێران، ژمارەیەک ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو زیندانییە لەسێدارە دراوانەیان بڵاو کردۆتەوە و ئامانجیشیان تەنیا بۆ ئەو ەبوووە کە بە رای گشتی بڵێن بە شێوەیەکی عادڵانه دادگایی کراون و لەسێدارە دراون. بەڵام حاشا لەو راستییەوە ناکرێ کە رەوتی دادگایی کردنی ئەو کەسانە بە تەواوەتی ناعادڵانە و دوور لە ئەخلاق بووە.

میدیاکانی ئێران هاوینی رابردوو (ساڵی ٩٥) ژامرەیەک ڤیدیۆی دانپیدانانی لوقمان مورادی‌یان بڵاو کردەوە، کە دان بەوەددا دەنێ ژمارەیەک مەلای سوننی مەزهەبی تیرۆر کردووە، ئەمەش دەریدەخا کە تێکڕای دانپێدانانەکان زۆرە ملی و لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.

تێکڕای ئەو زیندانیانەی کە داپێدانانیان لێ وەرگیراوە، پاش ئەوەی دەستیان بە ئیمکانات راگەیشتووە، رایانگەیاندووە کە سەرجەمی دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجە و هەڕەشەدا بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت