وەزارەتی دەرەوەی تورکیه ڕایگەیاند، بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەڵەیه

0
1641

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی تورکیه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی خاک و یەکگرتوویی  سیاسەتی عێراق سیاسەتی بنچینەیی تورکیه یە.

هەروەها وتیشی “پێمان وایە کە ئەوە هەڵەیەکی زۆر خراپ دەبێت”.

 ڕۆژی ٧ی مانگ ژووئه ن ، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی دێسامبری ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

لەیەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمان هۆشداریدا لە گرتنەبەرى هەنگاوى تاک لایەنە لە پرسی ڕیفراندۆمدا و وتی یەکپارچەىی عێراق هەڕەشەى گەورەى لەسەرە.

لە لایەکی ترەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هەڵوێستی ئەوان لەگەڵ دەستوردایە و ئەگەر لە هەرێمی کوردستان دەنگ بە بەڵی بدرێت لە ڕیفراندۆمدا و کوردستان ویستی ببێتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوا، دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش لەوبارەیەوە بڕیار بدات.

هەروەها شەوی ڕابردووش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند “ئێمە لە خەونی ڕەوای گەلی کورد تێدەگەین و ڕێزی لێدەگرین، بەڵام ئێمە پشتگیری یەکپارچەیی خاکی عێراقێکی دیموکرات دەکەین”.

هەروەها وتیشی، دوای تێکشکانی داعش بەرپرسانی هەرێم و عێراق دەتوانن گفتوگۆ بکەن لەبارەی سەربەخۆیی هەرێمەوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here