ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵ و چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لەباربردنی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی کوردی دەکات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا بابه‌تێكی (ره‌یچڵ ئه‌ڤراهیم)ی بڵاو كردووەته‌وه كه باس له گرنگیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات بۆ باڵانسی هێز له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئیران و ده‌ڵێت “ئێران له‌ڕیگه‌ی پشگیریكردنی ئه‌و هیزانه‌ی دژی بارزانین ده‌یه‌وێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌بار ببات و و پێیان وایه له‌ناو ئه‌و فشارانه‌ی ده‌یخاته سه‌ر به‌رێز بارزانی، ئیران یارمه‌تی په‌كه‌كه و گۆران ده‌دات دروستكردنی كێشه‌ی ناوخۆیی كاریگه‌رترین رێگه‌یه بۆ له‌ناوبردنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی”.
هه‌روه‌ها باس له مێژووی هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ یه‌كیه‌تی و باس لە مەترسیداربوونی ئه‌و كۆمپانیا دڵنیاییانه كراوه کە له‌ژێر ده‌ستی یه‌كیه‌تی دان و ئێران یارمه‌تییان ده‌دات.
له به‌شیكی تری راپۆرته‌كەدا باس له بڕینی بوودجه‌ی كوردستان و به‌رده‌وامیی هەوڵەکانی ئێران بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان کراوە کە لە درێژەدا به‌كارهێنانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌و ئامانجه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌زا ئاڵتوون باس كراوه كه ده‌ڵێت هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كانی كوردستان”.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن تایمزدا هاتووە “دانانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه بۆ سەر كوردستان و له به‌شێكی دکەی راپۆرته‌كه‌دا باس له ئازادكردنی 3001 ئیزدی و مه‌سیحی كراوه به بڕی 5 ملیۆن دۆلار و و ده‌ڵێت تاكه شوێنی ئارامه له عێراق بۆ پێكهاته‌كان”.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت (بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی عێراق سه‌لامه‌ت بن و باڵانس دژی ئێران هه‌بێت و ده‌وڵه‌تی كوردستان زه‌رووره، هه‌ر بۆیه ئێران له‌ڕێگه‌ی دەست و پەیوەندییەکانییەوە دژی ئه‌و ئامانجه‌یه).