به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى “جه‌نه‌ڕاڵ فینسینت ستیوارت”، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان، ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كاته. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم، باس له‌وه ده‌كه‌ن له پایزى ئه‌مساڵدا، ڕیفراندۆم ده‌كرێت.
لێدوانى جه‌نه‌ڕاڵ فینسینت هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆسییه سیاسی و ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان له‌نێویشاندا پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى بڕیار له كۆشكى سپی، كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه له لێدوانێكیدا كه میدیكانى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ بلاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت :” سه‌ربه‌خۆیی كورد له عێراق، ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كاته و هیچى دیكه”.
هه‌رێمى كوردستان له خۆئاماده‌كرندایه بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نووسى كوردستان، كه به‌پێی لێدوانى به‌رپرسانى باڵا، له پایزى ئه‌مساڵدا 2017 پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێكخراوى “سامپڵ” بۆ گه‌شه‌پێدانى سیاسه‌ت بۆ گه‌نجان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دواى ئه‌نجامدانى ڕاپرسییه‌ك، ڕایگه‌یاند :” زیاتر له 74% له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیین و له ڕیفراندۆمدا ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ن، له به‌رانبه‌ردا ته‌نها 10% ده‌نگ به نه‌خێر ده‌ده‌ن”.