له ئیلام ڕێگری لە چاپ و وەشان بە زمانی کوردی دەکرێ

0
890

ڕۆژی کورد: لە شاری ئیلام ـی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێگە بە چاپ و بڵاوکردنەوەی نامیلكه‌یه‌ك بە زمانی کوردی نەدرا.

بە پێی زانیاریەکانی ڕۆژی کورد لە ئیلام، چەندین نووسەری ئیلامی داوایان کردووە ڕێگایان پێ بدرێ نامیلكه‌ی “ڕاهنمای شاری ئیلام” بە زاراوەی کەلھوڕی زمانی کوردیی ، چاپ و بڵاو بکەنەوە بەڵام لە لایەن بەرپرسانی شارەوە ڕێگایان پێ نەدراوە.

شایانی ئاماژەیە، میراسی فەرھەنگیی شاری ئیلام بەو چالاکانەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دەیانھەوێ کارێکی لەو شێوەیە بکەن، دەتوانن لە پارێزگای سنە، ئەنجامی بدەن.

ئەو ڕێکخراوەی سەر بە ڕژیمی تاران، جەختیشی کردۆتەوە کە زمانی فەرمیی ئیلام، تەنیا فارسییە.

ئەم بانگەشەیە لەکاتێکدایە کە شاری ئیلام، لە دوای شارەکانی کرماشان، ورمێ و سنە، چوارەمین شاری گەورەی کوردییە کە له ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئێراندایە.

شایانی ئاماژەیە، ئێستا کۆماری ئیسلامی و ڕێفۆرمخوازانی کوردیش زۆر باس لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ڕووحانی بۆ پێڕاگەیشتن بە کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان دەکەن و باس لە چونە بواری جێ بە جێ بوونی خوێندن بە زمانی کورد لە کوردستانی ئێراندا دەکەن، بەڵام جالاکانی سیاسی دەڵێن، کۆماری ئیسلامی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ تا وا بنوێنێ کە تەنیا پارێزگای سنە، کوردستانە و حیسابێکی جیا بۆ پاریزگاکانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت