ئیبراهیم برۆ، لە لایەن ئاسایشی پ.ی. د ـەوە ڕفێندرا

0
704

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە کوردستانی ڕۆژئاوا، دوای ئەوەی کە ئاسایشی سووریە، چەندین جار ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی شۆڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی سووریە و سلێمان ئوسوو ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شٶڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی سووریەی دەستبەسەر کردووە، شەوی ڕابردوو لە نزیک قامیشلوو، هێزەکانی ئاسایشی پ.ی.د، ئیبراهیم برۆیان دزیوە و شوێن بزریان کردووە.

تا ئێستا و لەدوای شوێن بزربوونی ئیبراهیم برۆ، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

تا ئێستا ئاسایشی پ.ی.د لەمبارەوە هیچ لێدوان یان ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و ڕەت یان پشتڕاستی نەکردۆتەوە.

ئیبراهیم برۆ، سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕۆژئاوا، یەکێک لە ڕەخنەگرانی ئاشکرای سیاسەتەکانی پ.ی.د لە کوردستانی ڕٶژئاوایە و لە کۆنگرەی دوایی ئەو حیزبە لە کوردستانی ڕۆژئاوا، کۆمەڵێک ڕەخنەی ئاشکرای لەو حیزبە گرت.

ڕەخنەگرانی پ.ی.د ئەو لقەی پ.ک.ک لە کوردستانی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ ئێران و ڕژیمی ئەسەد، تاوانبار دەکەن، تاوانێک کە هەندێ دەزگاری زانیاری و میدیایی جیهان، پشتڕاستیان کردۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.