شاعیرێکی گەنجی عەرەب لە ئێران، خۆی کوشت

0
142

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی دۆیچەوێلە، نووسەر و شاعیرێکی گەنجی نوێخوازی عەرەب لەڕێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئیبراهیم عالی پوور، نڤیسکاری گەنج و شاعیری نوێخوازی عەرەب، لە بەر دەرگای زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئەحواز، تەقەی لە خۆی کرد و گوللـەی لەسەری خۆیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو شاعیرە دوای ئەوەی ترۆمبیلەکەی خۆی لەبەر دەرگای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئەحواز ڕادەگرێ، شیشەی ترۆمبیلەکەی هەڵکێشاوە و گوللـەی لەسەری خۆی داوە و خۆی کوشتەوە.

تا ئێستاش هۆکاری خۆکوژیی ئەو شاعیر و نڤیسکارە گەنجە عەرەبە ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت