حوکمی هەتاهەتایی زیندانیەكی سیاسی كورد بۆ ١٨ ساڵ كەم كرایەوە

0
631

حوکمی زیندانی هەتاهەتایی زیندانیەکی سیاسیی کورد بە ناوی سەعید سەنگەر بۆ ١٨ ساڵ كەم كرایەوە

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هێرانا، زیندانیەكی سیاسیی كوردی بەناوی سەعید سەنگەر کە بە زیندانی مەحکووم کراوە و ئێستا ماوەی ١٦ ساڵ بە سەر دەستبەسەربوونی دا تێپەڕ دەبێت، لە لایەن شوعبەی ٤ی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بۆ حوکمی ١٨ ساڵ کەم کراوەتەوە.

سەعید سەنگەر زیندانی سیاسی كوردی خەڵكی شاری پیرانشار، خەرمانانی ساڵی ١٣٧٩ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ئێرانەوە دەست بەسەر كرا و لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا بە تاوانی موحاربە و ئەندام بوون لەناو ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵق، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوكمەكەی، ساڵی ١٣٩٣ ی هەتاوی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە دادگای شۆڕشی شاری سنە، حوكمەكەی كەم كرایەوە بۆ ١٨ ساڵ و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت