هۆزان دڵگەش کۆچی دوایی کرد

0
1043

پاش نیوەشەوی ڕابردوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “بیلەفێڵد”ی ئەڵمانیا، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، دوای ئەوەی لە دوو مانگی رابردوودا هەردوو قاچەکانی بڕابوونەوە، هونەرمەندی ئێزیدی هۆزان دڵگەش کۆچی دوایی کرد.

هۆزان دڵگەش کە لە گوندی “فسقین”ی ناوچەی “نسێبینی” سەر بە ماردین لە ساڵی ١٩٥٢ لە خێزانێکی ئێزیدی لەدایکبووە، لە ساڵانی ١٩٧٠ هاتوەتە ناو گۆرەپانی سیاسی. هۆزان دڵگەش لە ساڵی ١٩٧٨ یەکەمین ئەلبومی هونەری خۆی بڵاو کردوەتەوە، بە زۆرێک لە گۆرانییە تایبەتەکانی شوێنی خۆی لەناو خەڵک و گوێکرانی کورد کردەەوە، تا کۆتایی تەمەنیشی ٩ ئەلبومی بڵاوکردەوە، گۆرانییەکانی “لە ماردینێ لە باگۆکێ”، “موختارۆ”، “بچوکێ جانێ” هێشتا لەسەر زمانی کوردانن، “موختارۆ”، “ئەز و یار”، “گۆلا وانێ”، “هەڤاڵێ مەزلوم”، “پاڵە”، “بچوکێ جانێ” ناوی  هەندێک لە ئەلبوومەکانی ئەون.

هۆزان دڵگەش، لە تەمەنێکی بچوکدا دەستی بە مۆسیقاژەنین کرد و لە رێگەی خێزانەکەیەوە دەست بە موسیقا دەکات، بەڵام لەهەمان کاتدا هەندێک هونەرمەند هەن کاریگەریان بەسەرییەوە هەبووە لەوانە،  “مریەم خان، نەسرین شێروان، محەمەد عارف جزیری”.

ماوەیەکی درێژ بوو کە هۆزان دڵگەش بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە لەجێدا کەوتبوو، نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بیڵەفێڵدی ئەڵمانیا خەوێندرابوو، پاش نیوەشەوەی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت