بانە: لە ئەنجامی تێکەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم و خەڵکی بانە، دوو ژن کوژران

0
763

 ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاویەیەکی خۆجێی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی ڕاونانی کاسبکاران لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم ، دوو ژنی بێ تاوان و سڤیل، کوژران.

ئەو ڕووداوە کاتێک هاتۆتە ئارا کە هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە سێ‌ ڕێیانی ” بۆیەن” ـی بانە بە ئۆتۆمبیل هەڵیان کوتاوەتە سەر چەند ئۆتۆمبیلەکی کاسبکاران و خەڵک لە هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم  وەدەنگ هاتوون  و لە ئەنجامدا تێکهەڵچوون لە نێوان خەلک و هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە.

هیزە ئینتزامییەکانی ڕژیمش بەمەبستی بڵاوە پێکردن بە خەلک بە ئۆتۆمبیلە وەناو خەڵک کەوتوون و لە ئاکامدا دووژن بە ناوەکانی ” فاتمە ” خێزانی فەرشید و ” گەرمیان ” خێزانی حەمە هەڵۆ، کەوتوونە بەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و گیانیان لە دەست داوە.

سەچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەو ڕووداوە بۆتە هۆی توڕە بوونی خەڵک و بەتایبەت بنەماڵی کوژراوەکان و هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ڕژیم و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکانیان ئاگر داوە و یەکێک لە هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت