وەرزشوانێکی کورد ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

0
661

براوەبوونو سەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات لە ئاستی ئیراندا، بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،  وەرزشوانیکی کوردی سنەیی بە ناوی حەیدەر سەمەدی، بە هەڵسووراندنی  ١١هەزار و ١٥٠ جار میل، لە ماوەی ٣ کاتژمێر و ٨ خولەکدا ڕێکۆردێکی نوێ لەم بوارە وەرزشییەدا تۆمار کرد.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو ڕیکۆردە لە ماڵی بەدمینتۆن لە کۆمەڵەی وەرزشیی تەختی لە شاری سنە و بە ئامادەبوونی کۆمەڵگای وەرزشی و بەرپرسانی شاری سنە ئەنجام دراو و تۆمار کراوە.

هەروەها لە شەشەمین خولی کێبڕکێ ئاسیاییەکانی وەرزشی ئۆ-سپۆرتدا وەرزشوانانی کورد توانییان ٢ مێداڵیای زێو و ٣ مێداڵیای بڕۆنز وەدەست بێنن.

لەم کێبڕکێیانە کە بە بەشداری ١١٨ وەرزشوان لە چوارچێوەی ٩ تیمی بیانی و ٢ تیمی ئێرانیبۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە ئیسفەهان بەڕێوەچوو حەسەن باتمانی و ئاریا ڕەزاقی توانیان پلەی دووهەم وەدەست بێنن و فەرهاد مەندەمی، مۆحەممەد ڕەحمانی و سەلاح عوسمانی مێداڵی بڕۆنزیان لە مل کرد.

چەند ڕۆژ پێش ئێستایش “جەمیلە محەممەدی” ڕێکۆردی “دمبل جلوبازو”ی ئێرانی بەناوی خۆی تۆمار کرد و ماردین پیرزەهیریش توانی بەسەر چیای کازبەک لە وڵاتی گۆرجستاندا سەرکەوێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.