کەوناراترین گوند لە هەورامان دۆزرایەوە

0
1164

ڕۆژی کورد: لە ناوچەی سەرچەمی هەورامان، گوندێک کە مێژووەکەی بۆ ٦ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لەلایەن تیمێکی کەونینە ناسییەوە دۆزرایەوە.

ئەو شوێنەوارە مێژووییە لە نزیک گوندی “ڕوار”ی سەربەو شارستانی سەوڵاوا دۆزراوەتەوە و شوێنەوارناسان لە ئەنجامی هەڵدانەوە و پشکنینی یەک ساڵیدا دەیان پارچە کەلوپەلی مێژووییان تێدا دۆزیوەتەوە.

مێژووی ئەو گوندە کە بۆ سەردەمی چاخی مسی دەگەڕێتەوە، بە کەوناراترین گوند دادەندرێت کە هەتا ئێستا لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە.

سەرپەرستی تیمی هەڵدانەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە، هەواڵی دۆزرانەوەی کۆمەڵێک ئاسەواری وەکوو سواڵەتی ڕەنگاوڕەنگ، چەند جۆرێکی جام و کاسەی بەردین، ئێسک و پرووسکی ئازەڵان و هەروەها دیواری خانووی ئەو سەردەمەشی ڕاگەیاندووە.

ئەمیر ساعید مووچشی گوتوویەتی پێشتر لەم ناوچەیە هیچ زانیاری و بەڵگەیەک لە بەردەستدا نەبوو کە مێژووی ئەم ناوچەیە بۆ سەردەمی مس و چاخی بەردینی ناوەڕاست بگەڕێنینەوە.

هەورامان لە نێوان دوو پارێزگای سنە و کرماشاندا هەڵکەوتووەو هاووڵاتیان ئەو ناوچەیە بە زاراوەی هەورامی وەکوو کۆنترین زاراوەی کوردی، دەئاخێون.

هەتا ئیستا روون نییە کە ئەو ئاسەوارە مێژووییانە لەکام مۆزەخانە، پارێزگارییان لێ دەکرێ و دەخرێنە بەر دیدی لێکۆلەران و ئۆگرانی ئاسەوارە مێژووییەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.