بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند، گردبوونەوەیەک لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

0
662

رۆژی کورد؛

بڕیار وایە رۆژی پێنج شەممە لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە محەمەد سەدیق کەبوودوەند بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی بەرێوە بچێت.

بە گویرەی زانیارییەکانی رۆژی کورد، بۆ پشتیوانی لە كاك محەمەد سەدیقی كەبوودوەند سەرۆكی رێکخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، كە ماوەی 24 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە بەندیخانەیەکی كۆماری ئیسلامی ئێران گردبونەوەیەك لە شاری هەولێر كاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ لە بەردەم پاركی شانەدەر ئەنجام دەرێ.

عەلی مەحموود چالاکی سیاسی باشووری کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: گردبوونەوەکە لە لایەن کۆمەڵێک چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی باشووری کوردستان بەرێوە دەچێت و ئامانج لە گردبوونەوەکەش بۆ پشتیوانیی لە محەمەد سەدیق کەبوودوەند و سەرجەم بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامییە، عەلی مەحموود هیواشی خواست هەموو ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و كەرامەتی مرۆڤەكان دەزانن بەشداری گردبونەوەكە بكەن، بۆ زانیاریی زیاتر دەتوان پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07503714620 بکرێ.

 وێنە؛ کاوە شێخ عەبدوڵڵا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.