کامیاران: هەوڵە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم چڕتر بوونەوە

0
752

ڕۆژی کورد: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە کامیاران گوتی: “ئەو ئۆرگانە ئاسایشی – سەربازییەی ڕژیم لە ڕێگای کامێرای چاوەدیریی هاتووچۆ، سەرجەم هاتووچۆی هاوشاریانی شاری کامیارانی لەژێر چاوەدێری گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ هەروەها گوتی: “بڕیار وایە بەشێکی جیا لە فەرمانگەی هاتووچووی ناوەندیی کامیاران بۆ سپای پاسداران دابنین بکرێت، ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە مەلاکانی سەر بە ڕژیم، گیراوە.

هەروەها ماف نیوز باس لەوە دەکات کە  محەممەد پاکپوور، هەڕەشەی لە “محەممەد حوسێن ڕەجەبی”، فەرماندەی سپای سنە کردووە و پێی گوتووە لە ئەگەری کۆنترۆڵ نەکردنی ئەو دۆخە لە پۆستەکەی وەلادەندرێ.

ئەو هەنگاوانەی ڕژیم و کردەوە نایاسییەکانی کە دژن بە مافی مرۆڤ و یاسای کۆماری ئیسلامی، دوابەدوای شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوژرانی زیاتر لە ٧٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم و بریندار بوونی زیاتر لە ١١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە چەند شەڕی ئەو ماوەیەدا گیراوە.

هەروەها ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئێران هاتۆتە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداویش، بەشێک لە پارلمانتارانی (هـ. د. پ) پشتگیریی خۆیان بۆ خەباتی کوردستانی خۆرهەڵات ڕاگەیاندووە و بە خەباتێکی ڕەوایان لە قەڵەم داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت