هەواڵی مانگرتنەکان /مەئموورانی ڕژیم لە سەقز و کرماشان دەرگای قفڵی دووکانەکانیان شکاند

0
733

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، سەرله بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری سەقز مانگرتن به شێوەیەکی  بەرچاو بەڕێوەچوو هەربۆیەش ڕژیم تەواوی هێزی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ شکاندنی ئەو مانگرتنە بەرینە و دەستیان کردووە به شکاندنی قفڵی دووکانەکان و دەڕابه هەڵدانه وەی دووکانەکان.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم زۆبەی دووکاندارەکانیان بۆ ئیدارەی ئەماکن و تەعەهودیان لێ وەر گرتوون و  بە زۆرەملی دووکانەکانیان پێکردوونەوە.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سەقز له ڕێگەی تەلێفوونەوە پەیوەندییان  بە دووکاندارەکانەوە گرتووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەگەر دووکانەکانتان نەکەنەوە لێتان پلۆمپ دەکەین.
بەم شێوه تا کاتژمێر ۱۰ی بەیانی بەشێکی بەرچاو له دووکان و بازاڕی شاری سەقز له مانگرتندا بووە بەڵام دواتر له ژێر گوشاردا بەشێک لە دووکانەکان داخراون و بەو حاڵەشەوە بەشێکی بەرچاو لە دووکانەکان هەروا لە مانگرتندان.
لە هەمان کاتدا هێزێکی زۆری جل شەخسی ڕژاوەته ناو شار و هەر کەس باسی مانگرتن بکات ئازاری دەدەن و دەستبەسەری دەکەن.

لە بەیانییەوە چەند کەسێک لە لایەن مەئموورەکانەوە دەستبەسەر کراون کە لە ژێر ناڕەزایەتی و گوشار و بەهاناهاتنی خەڵکدا ئازاد کراون.

کرماشان: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ماف نیوز، ئەمڕۆ و دوابەدوای مانگرتنی ناڕەزایەتیی شاری کرماشان، مەئموورەکانی ڕژیم قفڵی ١١ دووکانیان لە شەوامەکانی ئازادی و مستەفەوی شکاندووە.

هیزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوتوویانە ئەو دووکاندارانە خەڵکیان بۆ مانگرتن هان داوە.

کامیاران: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕدا، فڕۆکەیەکی سیخوڕی بچووک وێنەی سەرجەم ئەو شوێنانەی شاری گرتووە کە داخراون.

لەوبارەوە سەرچاوەیەک بە ماف نیوزی ڕاگەیاندووە کە ئەو فڕۆکە بچووکە سیخوڕییە بە کامێرایەکی دیجیتاڵی هاوڕێ لەگەڵ ئامیری ستریم باکس تەیار کراوە و توانایی وێنە هەڵگرتنەوەی بە جۆریەکی باش هەیە.

سنە: هەواڵەکان لە شاری سنە باس لە مانگرتنی بەرین لە زۆربەی بەشە سەرەکییەکانی شاری سنە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا دەکات.

هەروەها لە بەرەبەیانییەوە شاری سنە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و بەرچاو چۆڵ و کپ بوو.

شاری سنە یەکێک لەو شارانەیە کە لە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ پێشوازییەکی بەرینی لە مانگرتنی ئەمساڵ کردووە.

sne3

sne2

sne

شنۆ
شنۆ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت