هەواڵی بەشێک لە مانگرتنەکان لە ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتدا

0
663

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، مانگرتن لە چەند شاری ڕۆژهەڵات بە گەرمی بەڕێوەدەچێ و لە زۆربەی شارەکانیش بێدەنگی و چۆڵی بەسەر شاردا زاڵە.

پاوە: بەپێی هەواڵ و وێنەی گەیشتوو لە شاری پاوە، ئەمڕۆ شاری پاوە یەکدەنگ بەپیری بانگەوازیی مانگەرتنەوە چوە.

دووکان و بازاڕی پاوە یەکسەر داخراوە و هیچ هاتووچوویەک لەشاردا بەدی ناکرێ.

تا ئێستا شاری پاوە باشترین پێشوازی لە مانگرتن کردووە و سەرجەم دووکان و بازاڕی شار داخراوە .

بۆکان: وێڕای ئەوەی کە شاری بۆکان لە کاتژمێر ١ی شەوی ڕابردووەوە بە گشتی میلیتاریزە کراوە و هێزەکانی ڕژیم بە جل شەخسی و ئینتزامی و ئیتلاعات و بەسیج لە ناو شاردا دەسوورێنەوە و گەڕەکەکان کۆنترۆڵ دەکەن، بەڵام لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ مانگرتن بە شێوەیەکی بەرین دەستی پێکردووە.

پیرانشار: سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی یەک حەوتوویە هێزەکانی ڕژیم لە ناو شاردا دەخولێنەوە و هەڕەشەیان لە دووکاندارەکان کردووە نابێ دووکان دابخەن، ئەمڕۆ بەشێکی بەرچاو لە دوکان و بازاڕ داخراوە و شار بە گشتی کپ و ماتە.

زۆربەی دووکاندارەکانی شاری پیرانشار بۆ نیشاندانی هاوڕێی و پشتیوانی خۆیان و بەرپەرچدانەوەی ڕژیم، منداڵەکانیان ناردۆتە سەر دووکان و بازاڕەکانیان .

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە پیرانشار گوتی بە گشتی ئەمڕۆ لە پیرانشار بازاڕ و کڕین و فرۆشتن راگیراوە لە هەمان کاتدا هاطووچووی هێزەکانی ڕژیم و بەتایبەتی جل شەخسیەکان هەست پێدەکرێ.

لە هەمان کاتدا لە شاری پیرانشار ڕژیم ماشێنی میوەفرۆشی و تەڕەی ناردوونە کۆڵانەکان بەڵام هیچ کەس هیچیان لێ ناکڕێ.

مهاباد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد، شاری مهاباد   دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرەوپیری مانگرتن چووە، پچڕانی هێڵی ئینتێرنێتی وایفا لە شوێنە سەرەکییەکانی مهاباد و خاوبوونی خەتی ئینتێرنێت هۆکاری درنگ گەیشتنی هەواڵ و بەڕێنەکرانی وێنە لە شاری مهابادەوەن.

لە شاری مهاباد تەلەفوون بۆ زۆربەی دووکاندار و خاوەن پاساژەکان کراوە و هەڕەشەیان لیکردوون کە لە ئەگەری داخستنی بازاڕ و دووکان، بەرەوڕووی مەترسی دەبنەوە.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

وێنە: بۆکان

bokan0

وێنە: پاوە

 pawe

pawe2

pawe3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت