فەڕانسە: دیسان هێرشی تیرۆریستی ئەمجارە لە کلیسایەک

0
647

ڕۆژی کورد: دوو پیاوی چەکدار لە فەڕانسە لە کلیسایەکدا چەند کەسیان وەک بارمتە گرت و کوشتیانن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی فەڕانسە، دوو کەسی چەکدار لە کلیسایەک لە باکووری فەڕانسە لە ناوچەی سەن ئاتین، ٥ کەسیان لە ناو کلیسایەکدا وەک بارمتە گرتووە و سەری قەشەیان بڕیوە.

لەو هێرشەدا، ٥ کەس وەک بارمتە گیراون کە یەکیان قەشەیەک و دووشیان دوو ژنی قەشە بوون.

شوێنی هێرشەکە گەڕەکی سەن ئاتین ـە کە لە ١٢٥ کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژئاوای پاریس هەڵکەوتووە.

دەگوترێ بارمتەگرەکان سەری قەشە ژاک هەمل ـی ٨٤ ساڵەیان بڕیوە و کوشتوویانە، هەروەها دۆخی یەکێکی تر لە بارمتەکان ئاڵۆزە.

سێ کەسەکەی تر هیچ ئاریشەیەکیان نیە و زیانیان پێنەگەیشتووە.

دەگوترێ بە هۆی ئەوەی کە یەکێک لە ژنە قەشەکان توانیویەتی لە کەلیسا ڕابکا، پۆلیس ئاگادار بۆتەوە و توانیویە بگاتە شوێنەکە.

هەر دوو بارمتەگرەکە لە هێرشی پۆلیسدا کوژراون و ئێستا ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی پۆلیس دایە.

دەگوترێ ئەو هێرشە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـەوە ئەنجام دراوە بەڵام تا ئێستا داعش ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت