هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر ئاڵمان بەردەوامە

0
637

ئەمڕۆ هەینی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ بۆ جاری چەندەم لە ئاڵمان هێرشی تیرۆریستی کرا سەر شارۆمەندانی مەدەنیی ئەو وڵاتە.

بەپێی لێدوانی پۆلیسی شاری مۆنیخ ـی ئاڵمان، هێرشکەرانی ئەمڕۆی ناو فڕۆشگای ئەلۆمپیا لە شاری مونیخ  سێ کەسن و کردەوەکەش تیڕۆریستییە.

سەرچاوەی پۆلیسی ئاڵمان دەڵێ هیچ کام لە تیڕۆریستەکان دەستگیر نەکراون.

لەم هێرشەی ئەمڕۆ دا شەش کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە.

بەهۆی ئەو هێرشەوە پۆلیسی شاری مونیخ حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

هەروەها ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاویش کەسێکی ئەفغانی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەت بە تەور هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی و زیاتر لە ٢٠ کەسی بریندار کرد.

بکەری ئەو هێرشە مێرمنداڵێکی ئەفغانیی تەمەن ١٧ ساڵان بوو کە لە کاتی ئەنجام دانی هێرشەکە لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە کوژرا.

دواتر داعش ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرت و هەڕەشە هێرشی تری لە ئاڵمان کرد.

هەروەها لە جەژنی سەری ساڵی زایینیی ٢٠١٦ش دەیان کەس لە ژنانی ئەو وڵاتە کەوتنە بەر دەستدرێژی و چەندین ڕووداوی دزی و دەستدرێژی لە لایەن پیاوە پەنابەرەکان لەو وڵاتە ئەنجام درا کە شەپۆلێکی بەرین لە ڕێپێوانی دژەپەنابەری لەو وڵاتەی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت