ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر کەمپی لیبرتی ـی موجاهدینی خەڵق

0
751

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی دەبیرخانەی شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە موشەک هێرش کراوەتە سەر کەمپی لیبرتی کە شوینی ژیانی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێرانە.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە لانیکەم ٥٠ موشەک بەر ئەو کەمپە کەوتووە.

ئەگەرچی تا ئێستا ڕادەی درووستی خەسارە گیانی و ماڵییەکانی ئەو موشەکبارانە ڕانەگەیێندراوە بەڵام دەگوترێ بەشێک لەو کەمپە سووتاوە و بەشێکی زۆر لە مووشەکەکان لە دەرەوەی کەمپەکە کەوتوونە خوارەوە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕێکخراوی مجاهدینی خەڵقی ئێران یەکێک لەو هێزانە ىوو کە پشتیوانی لە خەباتی چەکداری لە کوردستانی ئێران کرد و بە بۆنەی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە  لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرەخۆشی لە خەلکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

تێبینی: وێنەی سەر هەواڵەکە هی هێرشی ساڵی ١٣٩٤ـە بۆ سەر کەمپەکانی موجاهدینی خەڵق

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت