هێرش بۆ ناوەندێکی کەمئەندامان لە ژاپۆن. 64 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
698

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە جیهانییەکان، دوانیوەشەوی ئەمشەو سێ شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسێک لە ژاپۆن بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر بنەکەیەکی کەم ئەندامان.

لەو هێرشەدا ١٩ کەس کوژراون و لانیکەم ٤٥ کەس بریندار بوون.

دەگوترێ هێرشەکە لە لایەن فەرمانبەرێکی ئەو بنکە خزمەتگوزارییە ئەنجام دراوە.

هێرشەکە کاژمێر ٢:٣٠ بەرەبەیانیی بەکاتی ژاپۆن ڕووی داوە.

بەپێی هەندێ سەرچاوە، کەسی بکوژ تەمەن ٢٦ ساڵانە و دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن پۆلیس، دانی بەو مرۆڤکوژییەی خۆیدا ناوە.

هێرشەکە لە شوێنێک بە ناوی سامیهاگارا کە لە دەرەوەی تۆکیۆی پێتەختی ژاپۆن هەڵکەتووە، هاتۆتە ئاراوە

تا ئێستا هۆکار و ئامانج لەو هێرشە ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت