سفارەتی ئیسرائیل لە تورکیە، هێرشی کرایە سەر

0
816
Police forensic experts examine in front of the Israeli Embassy in Ankara, Turkey, September 21, 2016. REUTERS/Umit Bektas

ڕۆژی کورد:  ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییل ڕایگەیاند کە سەفارەتی ئەو وڵاتە لە تورکیە لە لایەن کەسێکەوە کە پێدەچێ چەقۆیەکی لە دەست دابووبێ، هێرشی کراوەتە سەر، هێزەکانی پاراستنی سفارەتیش دوای ئەوەی ئاگاداری هێرشەکە بوون، دەستڕێژیان لە کەسەکە کردووە.

ئیمانوێل نحشون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییل لەمبارەوە گوتی: “هیچ کام لە فەرمانبەرەکان هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە و پارێزەرانی سەفارەت تەقەیان لە کەسەکە کردووە”.

کاناڵی هەواڵی “سی ئێن ئێن تورک” لەمبارەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کەسێک بە چەکی سارد هەڵیکوتاوەتە سەر دەرگای چوونە ناوەوەی سفارەتی ئیسراییل و هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لێکردووە و لە لای لاقیەوە بریندار کراوە، سەرجەم فەرمانبەرەکانیش چوونە حەشارگەی سەفارەتەوە و ساغ و سەلیمن”.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت