لە ڕەبەت، هێرش کرایە سەر چەند بنکەی ڕژیم

0
2506

ڕۆژی کورد: بەپێێ زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شەوی ڕابردوو، دووشەممە 18ی ڕەزبەری 195ی هەتاوی، لە چەند شوێنی باژێڕی ڕەبەت، هێرش کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران.

یەکێک لەو هێرشانە بۆ سەر بنکەی سپا لە تەنیشت دەرمانگای ڕوستایی ڕەبەت بووە و هێرشی تر بۆ سەر پۆلیسی ڕێ.

ئەو هێرشە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە ئەنجام دراوە و دەگوترێ تێیدا لە چەکی جۆری ئار پی جی کەڵک وەرگیراوە.

وێڕای ئەوەی کە لەو هێرشانەدا خەسارێکی مادیی زۆر وەبەر بنکەکانی ڕژیم کەوتووە و هەواڵی بریندار بوونی چەند کەسێکی ڕژیمیش هەیە، هەواڵی بریندار بوونی جاشێکی ئەو ناوچەیە پشتڕاست کراوەتەوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕایگەیاند، جاشێک بە ناوی عەزیز قازی کە ماڵەکەی لە تەنیشت بنکەی سپا لە شاری ڕەبەت هەڵکەوتووە و جاشێکی کۆن و لەمێژینەی ئەو ناوچەیەیە، کاتی هێرشەکە لە ماڵ هاتۆتە دەر و کەوتۆتە بەر هێرش و بە تووندی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی باژێڕی ئورمیە لەژێر چاوەدێریی پزشکی دایە.

لە کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵ، باژێڕی ڕەبەت بە تووندی لەژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێریی هێزەکانی ڕژیم دایە و حکومەت نیزامەیەکی تووند لەو شارە جێگیرە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشەی بە فەرمی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام بەپێی ئامادەبوونی هێزەکانی حدکا لە ناوخۆ، شیمانەی ئەوە دەکرێ ئەو هێرشە لەلایەن پێشمەرگە یان ئەندامانی ئەو حیزبەوە ئەنجام درابێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت