لە هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی ڕژیم، ژومارەیەک جاش کوژران و بریندار بوون

0
5264

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی کوردی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی ڕژیم و بە پێی ئەو هێرشە چەند جاشێک کوژراون و ٧ جاشیش بە  تووندی بریندار بوون.

ئەم هێرشە لە “ڕووار”ـی ناوچەی هەورامانی سەر بە شارستانی سەوڵاوا ئەنجام دراوە و تا کاتژمێر ٧ی بەیانی واتا بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر درێژەی خایاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “ئەژمارێک جاش لەو هێرشەدا کوژراون کە ژومارەیان بە تەواوی دیار نیە و پێدەچێ زیاتر لە ٥ کەس بن و بە دڵنیاییشەوە ٧ جاش بریندار بوون”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی: “سەرجەم خۆفرۆشە بریندارەکان ڕاگواستراون بۆ نە خۆشخانەی مەریوان”.

تا ئێستا هیچ هێز و حیزب و گرووپێکی کوردی، بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت