موحسێن ڕەزایی هەڕەشەی لە عەڕەبستانی سعوودی کرد

0
1131

ڕۆژی کورد: موحسێن ڕەزایی، بەرپرسی سپای تیرۆریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەراوردکاری بەرژوەنەییەکانی ڕژیم لە لێدوانێک لە باژێڕی ئەحواز باسی لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و سعودیە کرد و گوتی: “عەڕەبستان سەرچاوەی هەموو ڕووداوێکی بە دژی ئێرانە، ئەوان سەددامیان وەڕێخست، ڕاستە ئەمریکاییەکانیش لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد و کڵاویان لەسەر شۆڕەوی نا بەڵام ئەو هێزە سەرەکییەی کە سەدامی هێنایە ناو گۆڕەپانەکەوە، ئالی سعوود بوو. بەڵآم ئەو کات باسیان نەدەکرد و وەڕووی خۆیان نەدەهێنا، لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد”.

ڕەزایی هەروەها لە قسەکانیدا باسی لە دوژمنایەتیی ئاشکرای نێوان سعوودیە و ئێران کرد و گوتی: “سعوودیەکان ئێستا بە ئاشکرا باسی دوژمنایەتیی دەکەن، سینگیان هێناوەتە پێش و شانازیشی پێوە دکەن کە بە دژی کۆماری ئیسلامی دەجووڵێنەوە”.

سکرتێری کۆمەڵەی بەراوردکاری بەرژوەنەییەکانی ڕژیم لە درێژەدا بە زمانێکی هەڕەشەییەوە باسی لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و سعوودیە کرد و گوتی: “ئالی سعوود دەبێ بزانێ کە ئەو هێمنایەتییەی ئێستا هەیە، تۆفانێکی لە پشتە. لە پشت ئەو هەموو سەبر و دان بە خۆدا گرتنە، لێشاوێکی قایم خۆی حەشار داوە کە ئەگەر بیانهەوێ بەردەوام بن و دەستدرێژی بکەن، ئەو کات دەبینن کە چۆن زلەیەکیان وێدەکەوێ”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت